سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی

هەموو شتێک بزانە دەربارەی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی

سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی پەیمانگەی پیرمام

Vocational Training Center of Pirmam Institute

سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاهێنانی پیشەییە بۆ گشت تاکەکانی کۆمەڵگە، کار دەکات بۆ پێگەیاندنی کادری کارامە و پەیوەست بە بازاڕی کار، لە گشت بوار و پسپۆڕییەک.

دروشم

پەرەپێدانی کارامەیی، و گۆڕینی کلتووری کار لە خوێندنی ئەکادیمییەوە بۆ داهێنانی پیشەیی

دیدگا

پێشەنگی لە بونیادنانی هێزی کاری لێهاتوو، خاوەن توانای داهێنان لە ژێر ڕۆشنایی بەهاکانی (SHAHID).

پەیام

دابینکردنی ژینگەیەکی ڕاهێنانی سەردەمیانە کە تێیدا زانست و کارامەیی و ئەزموون تێکەڵ دەبن، بۆ دروستکردنی لێهاتوویی لە وەڵامدانەوەی ئاڵەنگارییەکانی بازاڕی کار.

بەهاکانی سەنتەر

S

Sustainability in growth

بەردەوامی لە گەشەدا

H

Honesty in work

دەستپاکی لە کاردا

A

Adaptability to change

گونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاریدا

H

Humanity in service

مرۆڤدۆستی لە خزمەتدا

I

Innovation in skills

داهێنان لە کارامەییدا

D

Dedication to excellence

دڵسۆزی بۆ نایابی

ئامانجی گشتی

دامەزراندنی ئەکادیمیایەکی پێشکەوتوو کە خزمەتگوزاری فێرکردنی زمان و ڕاهێنانی پیشەیی پێشکەش دەکات بە ئامانجی دروستکردنی گۆڕانکاری و گەشەپێدانی کارامەیی گەنجان لە بابەتی دیاریکراودا بە شێوەیەک بەشداری ڕاستەوخۆی هەبێت لە پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ئێستای بازاڕی کار، بەو پێیەی ئێستا گشت ناوەندە ئەکادیمییەکانی دیکە جەخت تەنیا لە وەرگرتنی قوتابیان دەکەنەوە بۆ ناو پڕۆسەی فێرکردن، لە کاتێکدا ئەنجامی ئەم پڕۆسەیە (واتە دوای دەرچوون) گرنگە، سەرەڕای ئەوەی کە هەموو بەش و پسپۆڕییەک کە لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا دەخوێندرێت بازاڕی کاری نییە، لە بەرامبەردا زۆر بوار و پیشە هەیە کە پێویستییەکی ناوەندەکانە لە ئەمڕۆی بازاڕی کار، لەم سۆنگەیەوە بە گرنگی دەزانین دامەزراوە لە ئێستادا کار لەسەر ئەو بوار و پیشانە بکات کە لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا بە شێوەیەکی دیار خواست لەسەریان بەرز دەبێتەوە.

بوارەکانی ڕاهێنان

خولە ئەنجامدراوەکان

پەیوەندیمان پێوە بکە