بینینی بابەت
بینینی تەواوی زانیارییەکانی بابەتەکە
کاروان یاسین صدیق نعمت (بەشی دەرمانسازی قوناغی دووەم)
چۆن خۆمان بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە بکەین؟ قوتابیان.چۆنیەتی خوێندن زۆر گرنگترە لە چەندیەتی خوێندن.بۆیە ڕەچاوی چەند ڕێنماییەکی کورت بکە لە پێش تاقیکردنەوەکان ، لەوانەش : ١-متمانەت بە خۆت هەبێت و نەکەی ده‌سته‌واژه‌ی خراپ به‌خۆت بڵێ ی، وەک (ده‌رناچم، ناتوانم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنم، ئه‌مساڵ ده‌مێنمه‌وه، من ئاستم خراپه و … هتد)، چونکە ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی بڕوابوون بە تواناكانت، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ.. ٢-باشتر وایه له‌كاتی كۆششكردندا ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن نه‌كه‌یت و لەو شوێنە نەبیت کە تەلەفزیۆنی لێ یە وله‌به‌رده‌م كۆمپیوته‌ردا دانه‌نیشیت و مۆبایله‌كه‌ت كوژاوه بێت و دەنگی زەنگ و نامەی مۆبایل نەیەت هێتفۆن له‌گوێ نه‌كه‌یت تاوەک و زنجیرەی بیرکردنەوەکانت(سلسلة افكار) نەپچڕێت. ٣-گرنگی به خەوتن بده: هه‌موو شه‌وێك له‌كاتێكی دیاریكراودا بخه‌وه، بۆ ئه‌م وه‌رزه نابێت له دوای (12)ی شه‌وه‌وه بمێنیته‌وه، ١٠ بۆ ١١ باشترین کاتە .شه‌وی تاقیكردنه‌وه‌كانیش ده‌بێت له هه‌موو كاتێكی تر باشتر بخه‌ویت نه‌ك ئه‌وه‌ی (شه‌وانه هه‌تا دره‌نگ ئێشك بگریت و نه‌خه‌ویت) یان (سه‌ره‌تای شه‌و بخه‌ویت و له‌كاتژمێر 2 یان 3 به‌ره‌به‌یان خۆت بێ‌دار بكه‌یته‌وه به‌مه‌به‌ستی كۆششكردن) له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا مێشكت ناحه‌وێته‌وه‌و له خه‌وی ته‌واو بێبه‌ش ده‌بیت. وە ناتوانێت له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا وه‌ك پێویست فه‌رمانه‌كانی خۆی به‌جێبهێنێت وه‌ك (بیركه‌وتنه‌وه، ته‌ركیز).. ٤-ئەو پرسیارانەی پێشتر هاتووەتەوە و ئەو بەشانەی مامۆستا گرنگی پێداوە و لە سەری وەستاوە.لە سەر تەختە نوسراوناوە ئەوانەی ئەرکی ماڵەوەن.نووسینی ئەو پرسیارانەی مامۆستا لەکاتی خۆیاندا دەیانپرسێت و سەعیکردن لەم پرسیارانەدا لەپێش تاقیکردنەوە، کورتە ڕێیەکی کارامە بۆ قوتابی بەدەست دەهێنێت لەبارەی ئەو پرسیارانەوە کە ڕەنگە لە تاقیکردنەوەکەدا بێنەوە.. ٥-پێش دەست پێکردنی خوێندن بزانە پێویستت بەچی دەبێت با لە بەردەستتدا دایبنێیت، تاوەکو بۆ گەڕان بەدوای پێنووسێك یان کاغەزێك یان هەر پێداویستیەکی تردا هەڵنەستیت و سەرنجت پەرتەوازە نەبێ. ٦-دانیشتنت بۆ سەعی ده‌بێت شێوازێك بێت جه‌سته‌ت حه‌واوه بێت، هه‌ندێ جۆری دانیشتن یان ڕاكشان هه‌یه ماسولكه‌كانی ملت ئازار ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ببێته هۆی سه
