بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

بۆ ڕۆژی جیهانی پەرستاری (2026-05-12)

بۆ ڕۆژی جیهانی پەرستاری، سەرۆکایەتی بەشی پەرستاری لە پەیمانگەمان چەند چالاکیەکی بەڕێوە برد بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆڵی پەرستاران لە ژیانی مرۆڤایەتی، و ئەو ئەرکە گرینگەی هەیانە لە خزمەتکردنی نەخۆش لە کاتی ڕووداوەکان، قوتابیانمان دوو شانۆییان پێشکەش کرد. وە لەڕێی ئامێر و ئامرازە پزیشکییەکانەوە تەکنیکەکانی پەیوەست بە پەرستاری کە لەماوەی ساڵانی خوێندن فێری ببون بۆ میوانانیان ڕوونکردەوە. هەروەها لەڕێی پێشەنگای پۆستەرەوە بابەتی پەیوەندیدار بە پسپۆڕییەکەیان نیشان دا پەرستاران سەربازی وونی پڕۆسەی چارەسەرکردنن، ئەوان دەتوانن ژیان لە تاریکیەوە بۆ ڕووناکی بگۆڕن پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانی پەرستاران لە تەواوی پەرستاران، سوپاس بۆ خزمەتی دڵسۆزانەتان