بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
ناسنامەی بوون بە کارمەندی تەندرووستی (2026-05-19)
ناسنامەی بوون بە کارمەندی تەندرووستی، بۆ دەرچووانی “پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پیرمام” دەرچوو ئێمە هەمیشە گوتوومانە، هیچکات قوتابییان و دەرچووانمان بە تەنیا بەجێناهێڵین و بەرامبەر بە داهاتوویان بەرپرسیارین. بەخۆشییەوە دوای هەوڵی بێوچانی دامەزراوەی شەهید و بەدەمەوە هاتنی لایەنە پەیوەندیدارەکان، سەرەنجام کێشەی ئەندامەتی دەرچووانمان لە سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی، چارەسەر بوو و، ئێستاش یەکەمین کۆمەڵەی دەرچووانمان، ناسنامەکەیان وەرگرتەوە. بۆیە بە هەموو دەرچووە ئازیزەکانمان رادەگەیەنین، دەتوانن دەست بە مامەڵەی دەرهێنانی ناسنامە بکەن و ستافی تۆماری پەیمانگە ڕۆژانە لە پێشوازیتان دەبن و کارئاسانی تەواوتان بۆ دەکەن. پیرۆزە و بەهیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان #پەیمانگە_پەیمانگا_پیرمام_بەش_زانکۆ_قوتابی_خوێندکار_هەولێر_اربیل_پزیشکی #poli12_zanko_kurdistan_hawlere_cosmetic_desing_pharmacy_nursing
