بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
زنجیرە سیمینارێک تایبەت بە مەشقی هاوینە (2026-05-19)
سەنتەری پەرەپێدانی کار لە پەیمانگە زنجیرە سیمینارێکی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەمی گشت بەشەکانی پەیمانگە ڕێکخست کە لەلایەن بەڕێز (م.ووریا اغا حسن) پێشکەشکران، بە مەبەستی ئاشناکردنی قوتابیان بە ڕێکارەکانی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە، و گرینگی ئەم مەشقە وەک سەرەتایەک بۆ چوونە نێو بازاڕی کار، وە ڕوونکردنەوەی تەواوی ئەو کارئاسانی و هەوڵانەی پەیمانگە ڕێکی خستوون بۆ قوتابیان تا لە شوێنی گونجاو و سوود بەخش مەشقەکە ئەنجام بدەن. هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیانی ئازیزمان لە مەشقەکەیاندا








