بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

یاداشتنامەی لێک تێگەیشتن (2026-06-02)

لە پێناو فراوانکردنی ئاسۆی پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییەکان، و دابینکردنی باشترین دەرفەت بۆ قوتابیانی ئازیزمان، پەیمانگەی پیرمام هەنگاوێکی گرنگی دیکەی بەرەو پێشەوە نا. ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە (د. کاروان عبدالخالق) و بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC)، پێشوازییەکی گەرم لە شاندی بەڕێزی نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی هەولێر (Erbil International Hospital) کرا. ئامانجی سەرەکی ئەم کۆبوونەوەیە، واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێک تێگەیشتن بوو لە نێوان هەردوو لایەن، بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگییەکی بەردەوام و پێشکەشکردنی زۆرترین خزمەتگوزاری و ڕاهێنانی پراکتیکی بە قوتابیانی خۆشەویستمان، تا بە تواناترەوە هەنگاو بنێنە ناو بازاڕی کار.