بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
سەردانی شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پیرمام (2026-06-08)
سەردانی شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پیرمام ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/٨ شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری خوێندندی تایبەت بەڕێز (د. ئیبراهیم ڕەشید)، و ئەندامێتی هەر یەکە لە بەڕێزان (م. کارزان کەمال، م. ئارام صابیر، م. ئیبراهیم عیزەت)، سەردانی پەیمانگەی پیرمامیان کرد و لەلایەن هەر یەکە لە بەڕێزان ڕاگری پەیمانگە (د. کاروان عبدالخالق)، بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکانەوە پێشوازییان لێکرا شاندی میوان لیژنە و هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، تاقیگە، و پڕۆژە زانستییەکانی قوتابیانیان بەسەرکردەوە و جێی ڕەزامەندیان بوو، وێڕای دەربڕینی پێزانینیان لە بەئەنجام گەیاندنی کارەکانی پەیمانگە، لە نزیکەوە چەندین تەوەری گرنگیش گفتوگۆی لەبارەوە کرا، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتر و فراوانکردنی دەرفەتەکانی خوێندن بۆ قوتابیانی ئازیزمان.


















