بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

پڕۆگرامێکی ناوازە و پێشەنگانەی تایبەت بە "سەرکردایەتی" لە دامەزراوەی شەهیدەوە (2026-04-01)

پڕۆگرامێکی ناوازە و پێشەنگانەی تایبەت بە "سەرکردایەتی" لە دامەزراوەی شەهیدەوە پرۆگرامی سەرکردایەتی بۆ قوتابییانی پەیمانگەکانی سەر بە دامەزراوە شەهید، لە ڕێکەوتی ١ی نیسان دەستپێدەکات کە ئامانج لێی: - پێگەیاندنی تاکێکی کارای بەرهەمهێنە. - کارکردنە لەسەر توانای قوتابییەکان لە بوارەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان. - فراوانکردنی ئەزموون و ئاسۆی بیرکردنەوەیانە. - جەخت کردنە سەر پەرەپێدانی هونەری سەرکردایەتیکردن لە ناو کۆمەڵگا. - چارەسەرکردنی کێشە و بیرکردنەوەی رەخنەگرانە. لەم پڕۆگرامەدا قوتابیان وەک تاکێکی بڕیاردەر و ئاڕاستەکەر ڕادەهێندرێن بۆ داهاتوویەک کە سەرکردە بن تێیدا. ناوەڕۆکی ئەم پڕۆگرامە لەلایەن شارەزایانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی دەووترێتەوە بەشێوەی ئۆنڵاین. هیوای سەرکەوتن و گەشتێکی سوود بەخش بۆ قوتابیانی بەشداربووی پەیمانگەی پیرمام.