بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی ئۆتیزم (2026-04-02)

بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی ئۆتیزم، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) و بەشی پەرستاری لە پەیمانگەکەمان، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی داڤین، زنجیرە چالاکییەکی هۆشیاری و تەندروستییان لە "سەنتەری باهۆز" ئەنجامدا. لەم کاتی شەڕ و ئاڵۆزیە کە بۆ مرۆڤی ئاسایی ناڕەحەتیە، بۆ نەخۆشانی ئۆتیزم چەندین جار ناڕەحەترە، بە ئامانجی دڵخۆشکردن و بەسەرکردنەوەی خانەوادەکانیان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری CDC و سەرۆک بەش و مامۆستایانی پەیمانگە، بەڕێز (م. شەوکەت احمد ابراهیم) مامۆستا لە بەشی پەرستاری سیمینارێکی زانستی دەربارەی "ڕێنمایی پزیشکی و خۆراکی تەندروست" پێشکەش بە خانەوادەی منداڵەکان کرد، وە هەروەها چەندین دیاری پێشکەش بە منداڵە چاوگەشەکانی سەنتەرەکە کرا. هاوکات لەلایەن بازنەی تەندروستی ڕێکخراوی داڤینەوە پشکنینی ددان بۆ منداڵەکان ئەنجامدرا و وەک نیشانەیەک بۆ هاوسۆزی و پشتگیریان. سوپاسی ڕێکخراوی داڤین دەکەین بۆ هەماهەنگیان، وە سەنتەری باهۆز هاوکاری و میواندارییان..