بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

پیرمام و ژێرخانە تەکنەلۆژی و دیجیتاڵیەکانی (2026-04-04)

پیرمام و ژێرخانە تەکنەلۆژی و دیجیتاڵیەکانی ئێمە بە شانازیەوە ڕایدەگەیەنین، هەر لە سەرەتای دامەزراندمانەوە وەکو یەکەمین پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی لە هەرێمی کوردستان، خاوەنی ژێرخانێکی پتەوی دیجیتاڵین، قوتابیانمان لەڕێی پۆڕتاڵەوە دەستیان بە وانەکان دەگات، سیستەمێکی سەردەمیانە بۆ ڕاییکردنی کاروبارە کارگێرییەکان، و وێبسایتی تایبەت بە خۆمان هەیە. ئەمانە دەرخەری ئامادەکاری پێش وەختەی ئێمەن بۆ خۆگونجاندن لەگەل هەر بارودۆخێکی نالەبار، دەتوانین بەئاسانی و بەپێی ڕێنماییە بەرکارەکان پڕۆسەی خوێندن درێژە پێ بدەین. دووبارە دڵنیایی دەدەین بە قوتابیان و خانەوادەکانیان، ستافی پیرمام ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ خوێندنی ئۆنڵاین و ئاستی بەرزی ئەکادیمیمان دەپارێزین. بەردەوام دەبین لە خزمەتی ڕۆڵەکانی ئێوە و نەوەکانی داهاتووی نیشتمان.