بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

پێشەنگای داهێنەرانەی بەشی بیناسازی (2026-04-14)

پێشەنگای داهێنەرانەی بەشی بیناسازی قوتابیانی بەشی هونەری بیناسازی لە دەستپێشخەریەکدا چەندین دیزاینی جیاوازیان بۆ قاوەخانە لە پێشەنگایەکدا خستەڕوو. ئەوان سەرەڕای دیزاینە کلاسیک و مۆدێرنەکان، کاریان لەسەر ژینگەپارێزی و ڕەسەنایەتیش کردبوو، بیرۆکەکان دەتواندرێت بکرێنە پڕۆژەی ناوازە و بیناسازی شاری پێ بدرەوشێتەوە. دەستخۆشیمان هەیە بۆ قوتابیانی ئەزیزمان لە قۆناغی یەکەمی بەشی بیناسازی بۆ ئەو بیرۆکە و دەستپێشخەریانەیان، کە بە سەرپەرشتی سەرۆکی بەش (مامۆستا مصطفی موفق) پێشەنگاکە بەڕێوەچوو.