بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

میوانداریکردنی بەڕێز (پ.ی.د. سەنگەر محمد احمد) (2026-04-29)

میوانداریکردنی بەڕێز (پ.ی.د. سەنگەر محمد احمد)، سەرۆکی بەشی تەندروستی گشتی لە زانکۆی هەولێری پزیشکی، بۆ پێشکەشکردنی سیمینارێکی زانستی بە ناونیشانی "ئاستەنگەکانی سیستەمی چاودێری تەندروستی". دکتۆر سەنگەر بە وردی تیشکی خستە سەر ئەو ئاڵنگارییە نوێیانەی لە کەرتی تەندروستیدا دێنە پێشەوە. لە بڕگەی کۆتایی سیمینارەکەدا گفتوگۆو و دیبەیتێکی کراوە ئەنجامدرا لە نێوان قوتابیانی بەشی پەرستاری و میوانی ئازیز. قوتابیانمان بە پرسیارە ورد و زانستییەکانیان ئاستی هۆشیاری و خولیای خۆیان بۆ تێگەیشتن لە واقیعی پیشەکەیان کە پەرستاریە نیشان دا. لەکۆتایدا لەلایەن سەرۆکی بەشی پەرستاری (م.سۆلین رفیق) سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی میوانەکەمان کرا.